بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی گاردی نەتەوەیی ئورگانی ئەمریکا ڕایگەیاند لە درێژەی چڕ بوونەوەی شەڕ لە دژی داعش 230 هێزی نوێی سەربازی ڕەوانەی عێراق و سووریا دەکرێن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە سەربازییەی ئەمریکا، هێزە نوێیەکانی ئەو وڵاتە لەژێرناوی ڕاسپاردەی بەرەنگار بوونەوەی داعش و لە ژێر چاوەدێری هاوپەیمانی بەڕێبەری ئەمریکا و بە ئامانجی لەناوبردنی داعش دەنێردرێتە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی سووریا.
Your Comment